گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەگاتە چەند

شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێم دەکات

2022.07.26 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەستپێدەکاتەوە و دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ٢٧-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە ھاوشێوەی ئەمڕۆ. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت، لە سلێمانی ٤٠ بە ٢٥، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤١ بە ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٤١ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٤٣ بە ٢٨ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ بە ٢٨ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٥ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٠ بە ٢٣ پلە دەبێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە بۆ سەرەتای ھەفتەی داهاتوو لە ئەنجامی کۆتایی ھاتنی ئەو ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکەبوو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بەڕاورد بەم ماوەی ڕابردوو ٢ تا ٣ پلە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.