گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی ئەردۆغان لەبارەى هێرشەکەی دهۆک

2022.07.25 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی ئەردۆغان لەبارەى هێرشەکەی دهۆک

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "تیرۆرستەکان هێرشەکەی دهۆکیان ئەنجام دا بە ئامانجی تێکدانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە یەکەم لێدوانی لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ، ئەردۆغان (25ی تەموزی 2022) رایگەیاند، "ئەو جۆرە کارانە کاری پەکەکەن و پێشتریش ئەو کارانەیان کردووە کە مەبەست لێی تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەیە کە لەنێوان تورکیا و عێراق هەیە."

 

ئەردۆغان داوای لە هەندێک لە بەرپرسانی عێراق کرد بە دیقەت بن لە باسکردنی تورکیا و ناوهێنانی.



باسی لەوەشکرد، "هەندێک لە بەرپرسەکان لێدوانی نابەجێیان داوە، هاوکات پێشوازی لە بەشێک لە لێدوانی دۆستەکانمان دەکەم لەبارەی ئەو رووداوە."



سەرۆکی تورکیا پرسە و سەرەخۆشیشیکرد لە کەسوکاری قوربانییەکان و دووپاتی کردەوە کە "ئەوە کاری پەکەکەیە."

 

رۆژی چوارشەممە (20ی تەموزی 2022) سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چوونەتە زاخۆ.    

 

ڕۆژی 23ی تەموزی 2022، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنە نائاساییەکەیدا بە ئامادەبوونی فواد حسێن، وەزیری دەرەوە بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کە بە مەیدانی سەردانی ناوچەی بۆردومانەکە بکات و ڕاستییەکان دەربخات.  

 

لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و شارەزایانی سەربازی پێکھاتووە.  

 

زیاتر بخوێنەوە: فواد حسێن: ئەو شوێنەی تورکیا بۆردومانی کرد پەکەکەی لێ نەبووە  


لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە سەردانی گوندی پەرەخ دەکات و پاشان بڕیاری کۆتایی لەسەر رووداوەکە ئاشکرا دەکات.  

  

هەر ئەو ڕۆژە وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا.  

  

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد ئەلسەحەف، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (23ی تەموزی 2022) راگەیاند: "وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵێۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە”.    

  

عێراق هەروەها لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی کرد لەبارەى "دەستدرێژییەکانی تورکیا."