ناس کورد-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستخۆشی لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا (25ی تەموزی 2022) دەڵێت، ئەوە "داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا. هیوادارین ئەم هەنگاوە رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكات."
دەشڵێت، "یەكێتی وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەخت لە پتەوكردنی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەكان دەكاتەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد و عێراق و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان."