ناس کورد-
وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند، ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان درێژکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان سیوەیلى (25-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى وادەکە تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٤ درێژکراوەتەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٤:
بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی)، تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٤.
سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٥ ی ٧ ی ٢٠٢٢