ناس کورد-
بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان یاروەیس (25-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەکەوێت".
وتیشى "پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی دێت".
قسەکانى بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى دواى ئەوەهات کە چوارچێوەى هەماهەنگى محەمەد شیاع سودانى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندیدکرد.
چوارچێوەى هەماهەنگى (25-7-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا سەرکردەکانى چوارچێوە بەکۆى دەنگ محەمەد شیاع سودانیان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندیدکردووە.