ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، زنجيره په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سه‌ڵاحه‌دين و كه‌ركووك زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديه و پێویستە وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئەو ڕێکخراوە بدرێته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى (25-7-2022) لە پەیامێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه له ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه پێويسته به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه".
دەقى راگەیەنراوەکە:
زنجيره په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سه‌ڵاحه‌دين و كه‌ركووك بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق كه حه‌وت شه‌هيد و و زياتر له بيست بريندارى لێكه‌وته‌وه، زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديه.
جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه له ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه پێويسته به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له ته‌واوى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سه‌قامگيرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش.
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/25