گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ گۆڕان لەبارەى هاوپەیمانێتى نێوانیان

2022.07.25 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە بۆ گۆڕان لەبارەى هاوپەیمانێتى نێوانیان

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان جەختدەکاتەوە لەسەر هاوپەیمانێتى لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان، ئەوەش لەپەیامێکدا بۆ ئەو بزوتنەوەیە لە (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەپەیامەکەدا (25-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاندووە "گۆڕان رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین".

 

دەقى پەیامەکە:

 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان:

 

بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..

 

بە بۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.

 

ئێمە لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان. 

 

لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و فەراهەمکردنی گوزەرانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان و گەلە خۆڕاگرەکەمان.

 

دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و، هەر سەکەوتوو بن..

       

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان

 

٢٥ـی٧ـی٢٠٢٢