گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گۆڕانکاریی حکومى لە دهۆک..ژمارەیەک بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن

2022.07.25 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی حکومى لە دهۆک..ژمارەیەک بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن

ناس کورد-

 

بڕیارە ژمارەیەک بەڕێوەبەرى حکومى لە پارێزگاى دهۆک بگۆڕدرێن، لە چوارچێوەى گۆڕانکارییە ئیدارییەکانى پارێزگاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مللەت عسمەت، سکرتێرى رۆژنامەوانی پارێزگارى دهۆک (25-7-2022) بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا پێنج بەرێوەبەى حکومى دەگۆڕدرێن.

 

وتیشى ئەحمەد محەمەد عەلی، وەکو  بەڕێوەبەرى باجى دەرامەت، ئاری مەئمون عەبدولرەزاق، وەکو بەڕێوەبەرى  باجى دەرامەتی کۆمپانیاکان، ژاڵە زیرەک تاھیر وەکو بەڕێوەبەرى باجى خانوبەرە، ئەکرەم سالح، وەک بەرپرسى نوسینگەى باجدەران دەستبەکاردەبن.

 

سکرتێرى رۆژنامەوانی پارێزگارى دهۆک باسى لەوەشکرد، هەر بەپێی گۆڕانکارییەکان، جەلال کەمال عومەر، لەسەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتی کۆمپانیاکان بۆ سەر میلاکى گەورە باجدەران دەگوازرێتەوە،  جەگەر سەیفەدینیش دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکان، "ئەردەوان عەونی"، وەکو جێگرى دووى بەڕێوەبەرى باجى دەرامەت دەستبەکاردەبێت.