ناس کورد-
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
بەوتەی شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، کێشەکە لە نێوان زاوا و خەزورێک بووە و بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی دوو هاوسەرەکە ڕوویداوە.