ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک کردووە و ئافرەتای هەڵخەڵەتاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)، تۆمەتبارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیان لە کۆمەڵگای (قەریەتاغ) بە ناوی (م. م. ا) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە ئافرەتان و هاوڵاتیان دەستگیر کرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسە بە ناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک دەکرد و لە بەرامبەردا بڕە پارەیەکی زۆری لێ وەردەگرتن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر چەندین نوشتە و جادوودا گیرا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٢٤٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا."