گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی نیوزلەندا: تا ئێستا 49 کوژراو و 20 بریندار هەیە

2019.03.15 - 12:50
پۆلیسی نیوزلەندا: تا ئێستا 49 کوژراو و 20 بریندار هەیە

 

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکە بەرزبۆتەوە بۆ 49 کوژراو و 20 بریندار، ئاماژە بەوەشدەکات ڕوداوەکە هیچ وەسفێک هەڵناگرێت ئەوە نەبێت کە "ڕوداوێکی تیرۆریستی" بووە.

پۆلیسی نیوزلەندا ئاماری قوربانیانی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند: "دواین ئامار کوژرانی 49 کەس و بریندار بوونی 20 کەسی دیکەیە".

ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، چەند پارچەیەک چەکیان دۆزیوەتەوە، لەکاتی دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلی یەکێک لە ئەنجامدەرانی کردەوەکەوە، دەرکەوتووە دوو بۆمبی چێنراوی تێدایە، کە پۆلیس سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەیانە.

 

پێشتریش پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەوەی ئاشکرا کرد: "4 گومانلێكراو دەستگیركراون دوای ڕوداوەكە، کە 3 پیا و ژنێکە".

فەرمانگەی تەندروستی نیوزلەنداش ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەقاڵی چارەسەرن بۆ 60 بریندار کە منداڵیشیان تێدایە، بارودۆخی باش و خراپیشی تێدایە".

میدیاکانی وڵاتەکەش ئاشکرایانکردووە کە یەکێک لە بکەرانی ڕووداوەکە، بە ڕەگەز ئوستورالیە.

وە هەروەها بۆ ڕیگری لە وەی ڕوداوی دیکەی هاوشێوە بە دوایدا نەیات، پۆلیسی نیوزلەندا سەرجەم مزگەوتەکانی وڵاتەکەی داخستووە، بۆ پاراستنی گیانی نوێژخوێنان.

ڕوداوەکە لە دوو مزگەوتی هەمان شاردا بووە و دوو چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر نوێژخوێنانی ژن و پیاوی ئەو دوو مزگەوتە، کە پێشتر ڕوداوی لەو جۆرە لەو وڵاتەدا ئەنجام نەدراوە.