ناس کورد-
دواى سوكایهتیكردن به پێشمهرگهیهكى كاكهیی لهلایهن گروپێكى حهشدى شهعبیهوه، ههردوو فراكسیۆنى پارتی و یەکێتی له پهرلهمانى عێراق هاتنهدهنگ و ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ئهوهى ڕوویداوه دووره لەهەموو بهها یاسایی و نۆرمە ئەخلاقی و سەربازیی و کۆمەڵایەتی و خێڵەکیهكانیش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەدا هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 24-7-2022) ڕایانگەیاند، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کاری ئەو گرووپەی حەشدی شەعبی بە "بێڕێزییەکی بەئەنقەست" لە دژی "پیرۆزییەکانی کاکەییەکان" ناودەبەن و دەڵێن، " پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئازادی و مافەکانی مرۆڤە و دژی پێکەوەژیان و ئاشتەواییە."
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکەن و داواش دەکەن، ئەو کارەی گرووپەکەی حەشدی شەعبی بە بێ سزادانی بکەرانی تێنەپەڕێت.
هاوکات داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە بە زوویی لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن کە بەرامبەر بەو پێشمەرگەیە کراوە و زۆر سزای توندی بکەرانی رووداوەکە بدرێت، چونکە، "ئهوهى ڕوویداوه دووره لەهەموو بهها یاسایی و نۆرمە ئەخلاقی و سەربازیی و کۆمەڵایەتی و خێڵەکیهكانیش.