ناس کورد-
لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزەر، ڕۆژگار ئیبراهیم ڕووداوێک دەگێڕێتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویداوە و دەڵێت، "ژن و پیاوێک هاوڕێ کچەکەیان بانگ کردووەتە ماڵەوە وەک سەردانێکی عەسرانە، دواتر بە کچە هاوڕێکەیان وتووە کەسێکی باش هەیە کە شەهادەیەکی بەرزی هەیە، کچەکەش وتوویەتی، ئاساییە ئەگەر کەسێکی باش بێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەم."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پارێزەرە دەڵێت، ژن و پیاوەکە بە کچەکەیان وتووە، " هاوسەرگیری چی، ئەو بۆ کات بەسەربردن و سێکس کەسێکی باشی دەوێت."
دەقی چیرۆکەکە لەزاری پارێزەر ڕۆژگار ئیبراهیم:
لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو، ژن و پیاوێک هاوڕێ کچەکەیان بانگ کردووەتە ماڵەوە وەک سەردانێکی عەسرانە ئەم کچە سەردانی دوو هاوڕێکەی بکات، دوای قسەکردن و ڕاگۆڕینەوە ژن و پیاوەکە بە کچە هاوڕێکەیان وتووە کەسێکی باش هەیە کە شەهادەیەکی بەرزی هەیە و مناڵێکی هەیە و لەگەڵ ژنەکەیی جیابۆتەوە ،کچەکەش ئەڵێت ئاساییە ئەگەر کەسێکی باش بێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەم !!!بەڵام ژن و پیاوەکە ئەڵێن هاوسەرگیری چی ئەو بۆ کات بەسەربردن و سێکس کەسێکی باشی ئەوێت(( بۆ سێکس کەسێکی باش )) کە هەرکات ئارەزووی کرد برۆی بۆلای بەبێ مەسرەف و بێ هیچ ئەرکێک ،دواتر کچەکە پێیان ئەڵێت ئێوە باسی چی ئەکەن ئێوە هاوڕێی منن لەبری ئەوەی ڕێنمایم بکەن بۆ هاوسەرگیریەکی سەرکەوتو بەڵام ئێوە کاری خراپ بەمن ئەکەن!!!
ئەمڕۆ کچەکە بە ئاگاداری من ژمارە مۆبایلی سوتاند ڤایبەر و هەموو ئەکاونتی داخست چونکە ئەو ژن و پیاوە زۆر زۆر هەراسانیان کردبوو کە بەو کارە بەدرەوشییە رازی ببێت .....
ئاگاداری چواردەورتان بن کەسی باش و پاک دەگمەنە
لەگەڵ ڕێزی تایبەتیم بۆ هەموو لایەک…
پارێزەر// ڕۆژگار إبراهیم معروف
دادگای سلێمانی