ناس كورد-
سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەواندا لەگەڵ دوو چەکداری پاسەوانیی لە هێزی قامشلۆ کوژراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی تەموزی 2022) مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێدا کوژرانی سەلوەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.
قائدة العمليات المشتركة مع التحالف الدولي جيان عفرين ورفيقاتنا روج وبارين، بطلاتٌ شاركن في الحرب ضد تنظيم داعش وإنقاذ البشرية من براثنه.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) July 24, 2022
استهداف تركيا لهن، انتهاكٌ يقوض الحرب على داعش.
على الشركاء بذل المزيد من الجهود لإيقاف هذه الاعتداءات.
لن نلتزم الصمت وسننتقم لشهدائنا. pic.twitter.com/y9jQhYPOa9
فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.
مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."
ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکۆم) لە تویتێدا سەرەخۆشی لە هەسەدە کردووە، بەهۆی کوژرانی ئەو فەرماندەیە و رایگەیاندووە کە سەلوە یوسف یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی هەسەدە لە شەڕی دژ بە داعش.