گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’بڕیارێکی گرنگ لە هەولێرەوە دەرکرا’’

2022.07.23 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارێکی گرنگ لە هەولێرەوە دەرکرا’’

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،  دەربارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو، بریارێکی تایبەتیان دەرکرد و دەڵێت، "ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی  پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌ پیشه‌وه‌ران دراون، جارێكی دیكه‌ ناخرێنه‌وه‌ زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئومێد خۆشناو:



بریارێکی گرنگ دەربارەی زەوی و موڵکی گرێ بەست

دەربارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو، بریارێکی تایبەتمان دەرکرد کە لە ناوەرۆکەکەی بەم شێوەیە؛ ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی  پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌ پیشه‌وه‌ران دراون، جارێكی دیكه‌ ناخرێنه‌وه‌ زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.

ئەوەش دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زه‌وییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به‌ کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه‌ ئەو موڵکەی له‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتووه‌ و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زه‌وییه‌ی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا…