گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دژی هێرشەکانی تورکیا دەستیپێکرد

2022.07.23 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دژی هێرشەکانی تورکیا دەستیپێکرد

ناس کورد-

دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق لەبارەى هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەن بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی دەستیپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە دانیشتنەکەدا فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیە.

 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی کرد لەبارەى "دەستدرێژییەکانی تورکیا."

 

رۆژی چوارشەممە (20ی تەموزی 2022) سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چوونەتە زاخۆ.