گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

گووگڵ ئەو ئەندازیارەی دەرکرد کە وتی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە هەستی هەیە

2022.07.23 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
گووگڵ ئەو ئەندازیارەی دەرکرد کە وتی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە هەستی هەیە

ناس کورد-

کۆمپانیای گووگڵ یەکێک لە ئەندازیارەکانی لە کارەکەی دوورخستەوە کە وتی سیستەمی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە هەستی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مانگی ڕابردوو، بلەیک لیمۆین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی کە تەکنەلۆژیای زمانی گووگڵ "هەستدارە" بۆیە پێویستە ڕێز لە "خواست و ویستەکانی" بگیرێت.

 

بەڵام کۆمپانیای گووگڵ لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی زیرەکی دەستکرد (AI) ئەو قسانەیان ڕەتکردەوە و ڕۆژی هەینی کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ئەندازیارە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

 

بلەیک لیمۆین بە ئاژانسی هەواڵیی BBCی راگەیاند کە راوێژکاری یاسایی دەگرێت و ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێکی تر بدات.

 

کۆمپانیای گووگڵ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە قسەکانی لیمۆین سەبارەت بە مۆدێلێکی زمان بۆ ئەپەکانی دیالۆگ کە بە (Lamda) ناسراوە، "بەتەواوی بێ بنەمایە" و کۆمپانیاکە "ماوەی چەند مانگێکە" لەگەڵیدا کاریان کردووە بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بۆیە، جێگەی داخە کە سەرەڕای پەیوەندییەکی درێژخایەن لەسەر ئەم بابەتە، بلەیک هێشتا بەردەوامە لە پێشێلکردنی سیاسەتی ڕوونی دامەزراندن و ئاسایشی داتاکان کە پێویستی پاراستنی زانیارییەکانی بەرهەم لەخۆدەگرێت."

 

لامبدا ئامرازێکی تەکنەلۆژیا و کۆمپانیایەکی پێشکەوتووە بۆ دروستکردنی چاتبۆت (ئەپی گفتوگۆ).

Blake Lemoine (@cajundiscordian) / Twitter

مانگی ڕابردوو قسەکانی لیمۆین بلەیک بووە مانشێتی ڕۆژنامە و وێبسایتەکان کاتێک وتی بەرنامەی (لامبدا) هۆشیارییەکی هاوشێوەی مرۆڤی هەیە، ئەمەش مشتومڕێکی لە نێوان پسپۆڕان و ئارەزومەندانی زیرەکی دەستکرد (AI) دروستکرد سەبارەت بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کە بۆ خۆدزینەوە لە مرۆڤ داڕێژراوە.

 

لیمۆین کە لەگەڵ تیمی بەرپرسیار لە زیرەکی دەستکرد لە گووگڵ کاریکردووە بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، کاری ئەو تاقیکردنەوەی ئەوەیە کە ئایا ئەو تەکنەلۆژیایە دەتوانێت قسەی جیاکاری یاخود ڕقاوی بدۆزێتەوە و جیایان بکاتەوە.

 

بۆی دەرکەوت کە لامبدا خۆدئاگایی نیشان دەدات و دەتوانێت گفتوگۆ لەسەر ئایین و هەست و ترس ئەنجام بدات، ئەمەش وایکرد لیمۆین پێیوابێ کە لە پشت کارامەیی زارەکی سەرنجڕاکێشەکەیەوە، ڕەنگە عەقڵێکی هەستیاریش بێت.

 

me_ga.php?id=5429