گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چوونی ڕۆژنامەنوسێکی ’’غەیرە موسڵمان’’ بۆ مەککە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

2022.07.22 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
چوونی ڕۆژنامەنوسێکی ’’غەیرە موسڵمان’’ بۆ مەککە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

ناس کورد- 

چوونی ڕۆژنامەنوسێکی "غەیرە موسڵمان" بۆ نێو شاری مەککە کاردانەوەی زۆری لە سعودییە لێکەوتووەتەوە و ئەو کەسەی کە ئاسانکاری بۆ ڕۆژنامەنوسەکە کردووە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەرواری 18-7-2022، کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێکی پەیامنێری کەناڵەکە، جیل تاماریی بڵاوکردەوە کە سەردانی شاری مەککەی کردبوو، ئەوەش کاردانەوە و ڕەخنەی توندی لێکەوتەوە، چونکە بەگوێرەی یاساکانی سعودیە ئەو کارە پێچەوانەی یاسایە. 



لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسایشی گشتیی سعودیە بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕۆژنامەنوسەکە بە هاوکاری هاووڵاتییەکی سعودی چووەتە نێو مەککە، ڕایگەیاندووە، "هاووڵاتییەکە ڕەوانەی دادگا کراوە، چونکە وەک هاوکار لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێکی ئەمریکی چووەتە ناو شاری مەککە، ئەوەش پێشێلکردنی ڕێساکانی شاری مەککەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هاووڵاتییە دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، هەر پێشێلکارییەکی لەو جۆرە تاوانێکە کە چاوپۆشی ناکرێت و سزا بەسەر ئەنجامدەرانیدا دەسەپێندرێت." 

 

ئاسایشی گشتیی سعودیە دەشڵێت، "دۆسیەی ڕۆژنامەنوسەکەش کە تاوانەکەی ئەنجامداوە ڕەوانەی داواکاری گشتی کراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژی بگیرێتەبەر." 

 

لەدوای ئەو کاردانەوە زۆرەی لە ڕاپۆرتەکە و ئەو کارەی پەیامنێرەکە کەوتەوە، ڕۆژنامەنوسەکە ناچار بوو لە تویتەر داوای لێبوردن بکات و لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "سەردانەکەم بۆ مەککە بە مەبەستی توڕەکردنی موسڵمانان و هیچ کەسێکی دیکە نەبووە، ئەگەر کەسێک هەست بە توڕەبوون بکات لە کارەکەم، ئەوا لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم، تەنها مەبەست لە کارەکەم تیشک خستنە سەر گرنگی و جوانی مەککە بوو."