ناس کورد-
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، چاوپۆشی لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی مالیکی بکات و دەشڵێت، پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عامری لە وتەیەکیدا (هەینی 22-7-2022) ڕایگەیاند، "ئومێد دەکەم موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چاوپۆشی بکات لە تۆمارە دەنگیە دزەپێکراوکان."
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوای ئەوەش دەکات، " بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و گێڕانەوەی سەروەریی نیشتیمانی پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق."
زیاتر بخوێنەرەوە: وەزیرەکەی سەدر لەبارەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی هاتەدەنگ