گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیرەکەی سەدر لەبارەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی هاتەدەنگ

2022.07.22 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرەکەی سەدر لەبارەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی هاتەدەنگ

ناس کورد-

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە، پەیامێکی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی مالیکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کەسێک کە بەردەوام هێرش دەکاتەسەر کورد و سوننە و داوای کوشتار و هەڵگیرسانی شەڕ دەکات، شایەنی حکومڕانی نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیرەکەی سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا (هەینی 22-7-2022) ڕایگەیاند، "هەندێک کەس بە مەبەست گومان دەخەنەسەر ئەو تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوانەی ئەم دواییە کە پشتڕاستکراوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە تۆمارە دەنگییەکەدا ئەمانە هەن، سوکایەتیکردن بە گەلی عێراق و بە هێزە ئەمنییەکان هەیە، دروستکردنی فیتنە و  تۆمەتبارکردنی سەرکردە نیشتمانییەکانی بەبێ بەڵگە، کڕینی چەک و هاندان بۆ کوشتن، یاریکردن بە هەست و سۆزی خەڵک، خۆبەزلزانین و لوتبەرزی، قۆرخکردنی دەسەڵات، هەستی تائیفی و  هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایشی نەجەف، پشتگیریکردنی میلیشیا نەناسراوەکان و فەرمانەکانی کوشتنی عێراقییەکان لە ژێر ناوی یاسا لە بەسرە و کەربەلای پیرۆز." 

 

وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، "کوا یاسا، کوا دەسەڵاتی دادوەری؟، ئایا کەسێک کە میلیشیاکان کۆبکاتەوە بۆ هێرشکردنەسەر نەجەف، شایستەی ئەوەیە ڕابەرایەتی شیعەکان بکات و سەرکردایەتیکردنی نیشتیمانی بدرێتە دەست." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ئایا ئەمە شایستەی حوكمڕانییە؟ کە بەردەوام کورد و سوننە و سەرکردەکانیان تۆمەتبار دەکات." 

 

هاوکات لەبارەی هەڵوێستەکان دژی مالیکی ئەوەی خستووەتەڕوو، "یان دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا، یان لایەنگری و پەردەپۆشکردن."