گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە بۆ عێراق لەدوای تۆپبارانەکە

2022.07.22 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە بۆ عێراق لەدوای تۆپبارانەکە

ناس کورد-

 

هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ و چەند پرسێکی دیکەوە ئەنجامدا و ئێران پشتیوانی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند، هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، "هیچ گروپێکی تیرۆرستی لەو ناوچەیە نییە کە بۆردومان کرا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (هەینی 22-7-2022) لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاندووە، سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و هەروەها پاڵپشتیی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق ڕاگەیاندووە.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق تۆپبارانکردنی سەیرانگەکەی زاخۆی سەرکۆنەکردووە و بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی وتووە، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقە." 

 

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانگه‌شه‌ی بوونی گرووپی تیرۆریستی له‌م ناوچه‌یه‌دا دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، چوومەتە شوێنەکە و بەدواداچوونم کردووە، هیچ گروپێک لەو ناوچەیە نییە." 

 

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا، هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران باسیان لە کۆبوونەوەی ئاستانە کرد کە ئەمساڵ لەنێوان تورکیا و ڕووسیا و ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشیکردووەتەوە، "پێویستە کێشەی سنورەکان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن."