کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاژانسێکى ئێرانى بڵاوى کردووەتەوە، سوپاى پاسدارانى وڵاتەکەى دەستیان بەسەر کەشتییەکى نەوتهەڵگرى عێراقیدا گرتووە. . ئاژانسى هەواڵى فەرمى ئێرانى ڕایگەیاند، ئەو کەشتییە نەوتەى کە سوپاى پاسداران دەستى بەسەردا گرتووە، عێراقییە و ناوى "هیتا"یە. . ئەوە ئاژانسە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەکاتێکدا دەست بەسەر ئەو کەشتییەدا گیراوە کە 18 میل لە دوورگەیەکى ئێرانییەوە دووربوە لە کەنداو. . سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایانگەیاند، دەستیان بەسەر کەشتییەکى نەوتهەڵگرتا گرتووە کە نەوتى ئێرانى بە قاچاخ گواستووەتەوە بۆ وڵاتانى عەرەبى لە کەنداو. . .