گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی مژدەبەخش لە کەشناسییەوە؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن

2022.07.22 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی مژدەبەخش لە کەشناسییەوە؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن

ناس کورد-

سەرچاوە کەشناسییەکان، پێشبینییەکی مژدەبەخشی کەشوهەوایان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٢٣-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ھاتنە خوارەوەی زیاتری کاریگەری بارستە ھەوا فێنکەکە بۆ ناوچەکانی باشوری ھەرێم و ناوەراستی عێراق پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە، سلێمانی ٣٩ بە ٢٤، ھەولێر ٤٠ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢٦ پلە، ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٤١ بە ٢٧ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٣ بە ٢٨ پلە ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٠ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٩ بە ٢٤ پلە دەبێت.