ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوونەسەر هۆتێل گراند ملینیۆم "شاری جوان" لە سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بۆچی چوون و دەزگا فەرمییەکانیش ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێزە چەکدارەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە لەسەر هەینی 22-7-2022) بەشێکیان چوونە دەروازەی هۆتێلەکە و دەرگاکانیان داخست،بەشێکیشیان لە نزیک هۆتێلەکە جێگیرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکە کە دەمامکدار بوون سەرجەم ئۆتۆمبێل و میوانانی هۆتێلەکەیان پشکنیوە.