ناس کورد-
شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەوایەکی فێنک لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای عێراق خێرایی با لەو ناوچانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە بە ئاراستەی رۆژھەڵاتەوە کە ئەمەش بووەتە ھێنانی تۆز و خۆڵ بەرێژەی کەم و مامناوەند بۆ زۆرێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەگشتی ماوەی خایاندنی بەم شێوەیە تا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی ھەینی ٢٢-٧-٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت و دواتر تا کاتەکانی نیوەرۆ بەکەمی کاریگەریەکانی لەھەوادا دەمێنێتەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دووبارە لەکاتەکانی سبەی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٣-٧ ئەگەر ھەیە جارێکی تر خۆڵبارینێکی مامناوەند ناوچەکە بگرێتەوە بەتایبەت کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر دەبێت."
هاوکات کەشناسیی هەرێم دەڵێت، مهوداي بينينى ئاسۆيي ههندێك له شارهكانى ههرێم بەمشێوەیەیە:
ههولێر 7 كم
پيرمام 7 كم
چهمچهماڵ 6 كم
سلێمانى 10 كم
دهۆك 9 كم
زاخۆ 10 كم
كهركووك 3 كم
دووز 2 كم