گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت لە هەفتەی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.07.21 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت لە هەفتەی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خشتەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هی مووچەی مانگی حەوتە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، خشتەکە ساختەیە و هێشتا خشتەی مووچە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (پێنجشەممە 21-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا هیچ خشتەیەکی مووچە ئاڕاستەی گەنجینەکان نەکراوە و بڵاونەکراوەتەوە، ئەو خشتەیەشی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە." 

 

وتیشی، "بەمنزیکانە بە فەرمی خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت."