گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى ئەوقاف: بانگدان لە مزگەوتەکان دەکرێتە ئەلیکترۆنى

2022.07.21 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ئەوقاف: بانگدان لە مزگەوتەکان دەکرێتە ئەلیکترۆنى

ناس کورد-

 

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت و بانگدان لە مزگەوتەکان دەکرێنە ئەلیکترۆنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتوان سادق، لە وتارێکدا بەبۆنەى تێپەڕبوونى سێ ساڵ بەسەر کابینەى نۆیەمدا وتى "نزیكه‌ی 2،000 مزگه‌وتمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ چه‌ندین مه‌زارگه‌ی ئێزدییه‌كان وه‌ كه‌نیسه‌كانمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه‌ یان دروست كردووه‌".

 

دەقى وتارەکە:

 

ئایین ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگا بۆ لێكتێگه‌یشتن وه‌ لێكتێگه‌یشتنی ئایینه‌كانیش پێكه‌وه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كار و چالاكییانه‌مان ئه‌نجام داوه‌، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ نموونه‌یه‌كی زۆر جوان ئێسته‌ له‌ كۆنگره‌ و كۆنفرانسه‌ جیهانییه‌كان هه‌رده‌م كوردستان بانگهێشت ده‌كرێت وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شه‌راكه‌تمان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌، ئه‌و نموونه‌یه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌و كۆنفرانس و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌.

 

ئێمه‌ كارمان كرد له‌ ماوه‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له‌ كوردستان وتارێكی میانڕه‌و بێت وه‌ كاریگه‌ری له‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بیتن، له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆردێكمان دروست كرد به‌ ناوی بۆردی وتاری هه‌ینی ئه‌و بۆرده‌ له‌ ئایدیای جیاجیای ئیسلام پێكدێتن، وتاری هه‌ینی هه‌موو ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ ئاراسته‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتیشدا خولی به‌رده‌واممان بۆ مامۆستایانی ئایینی كردووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ساڵانه‌ 3،000 هه‌زار مامۆستای ئایینی خولی جۆراوجۆر ده‌بینن، هه‌روه‌ها په‌یمانگای كوردستانمان دروست كردوو كه‌ مامۆستای ئایینی 45 ڕۆژ خولی تێدا ده‌بینێت. له‌ هه‌مان كاتدا گرنیگمان به‌ هه‌موو ئایینه‌كانی تر داوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكه‌وژیان نوێنه‌رایه‌تی هه‌شت ئایین له‌ خۆ ده‌گریتن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شوێنه‌ ئایینیه‌كانی كوردستان نزیكه‌ی 2،000 مزگه‌وتمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ چه‌ندین مه‌زارگه‌ی ئێزدییه‌كان وه‌ كه‌نیسه‌كانمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه‌ یان دروست كردووه‌. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌وڵمان داوه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دروست بكه‌ین، به‌ هه‌یكه‌لیه‌تی وه‌زاره‌تدا چووینه‌وه‌ له‌ 24 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستا 13ـیان ماوه‌، وه‌ پڕۆژه‌یاسای نوێی وه‌زارتمان ئاماده‌ كردووه‌ وه‌ له‌ نزیكترین كاتدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌نێرین، پێداچوونه‌وه‌مان به‌ ڕێنماییه‌كانی حوجره‌ و قوتابخانه‌ ئایینییه‌كان و بنكه‌ی له‌به‌ركردن و فێركردنی قورئانی پیرۆز و وه‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ خوێندنیان تێدا ده‌كرێت له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان‌ كردووه‌، به‌تایبه‌تی گرنگیمان به‌ ئه‌زهه‌ر داوه‌ كه‌ ئێستا په‌یمانگا له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ وه‌ چه‌ندین خه‌ڵكمان بۆ زه‌ماله‌ ناردووه‌ته‌ میسر، وه‌ نزیكه‌ی 250 مامۆستای ئایینمان بۆ خوێندنی باڵا وڵاته‌كانی تره‌وه‌، به‌ نسبه‌ت موڵكه‌ وه‌قفییه‌كان پێداچوونه‌وه‌مان به‌ موڵكه‌ وه‌قفییه‌كان كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌یان وه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان تێیاندا وه‌ چه‌ندین گرێبه‌ستمان هه‌ڵوشاندووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش داهات بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئومێده‌وارین له‌ كاته‌كی نزیك ته‌واو بی به‌ ئه‌لیترۆنیكردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی بانگدان به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موڵكه‌ وه‌قفییه‌كان وه‌ پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومره‌، پێداچوونه‌وه‌مان به‌ پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومره‌ كردووه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ موڕشیده‌كان به‌ كۆمپانیایه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن