ناس کورد-
وتەبێژى وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 22 برینداری بۆردومانەکەی تورکیا چارەسەرى تەندروستی پێویستیان وەرگرتووە و سێ کەسیان لەژێر چاودێری چڕدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر بە کەناڵى عێراقییەى فەرمى وت "ژمارهی بریندارهكان 22 كهسن، 11 كهسیان نهشتهرگهری سووكیان بۆ كراوه، سێ کەسیان لە چاودێری چڕدان، ڕێکارەکانی چاودێری و چارەسەرکردنیان بۆ کراوە".
جەختیشی کردەوە، "ئەو حاڵەتانەی ماونەتەوە لە نێوان سووک بۆ مامناوەندن، هەموو بریندارەکان چاودێری تەندروستی پێویستیان وەرگرتووە، هەروەها پێویستمان بە گواستنەوەی هیچ نەخۆشێک نەبووە بۆ تەندروستی هەولێر".
سەیف بەدر ئاماژهی بهوهشكردووه، ژمارهی قوربانییهكان نۆ شههیده و له دهۆكهوه بۆ ههولێر و دواتر بۆ بهغدا گوازراونەتەوە.