ناس کورد-
لە هەریر دوو کەس لەرووداوێکى هاتوچۆدا سوتان و گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی (باسرمە هەریر قەندیل)، لەکاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە پیادەیەک و سەرنشینێک بون.
وتیشى پێنج کەسی تریکە شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان بوون لەجۆرى تۆیۆتا و کلایزەری تایبەت برینداربوون، هەردوو ئوتومبێلەکەش کە پێکیاندادابوو سوتان.