گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵکراو نییە’’

ئەڵمانیا: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکەى زاخۆ ئاشکرا بکرێن

2022.07.21 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکەى زاخۆ ئاشکرا بکرێن

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانی هێرشەکەى زاخۆ کە گیان لەدەستدانى نۆ کەس و برینداربوونى 25 ى دیکەى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (21-7-2022)، هێرشکردنە سەر ئامانجى مەدەنى بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، پاراستنیان لەژێر هەموو مەرجێکدا دەبێت بەرزترین پێشینە بێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە پێویستە ئاشکرا بکرێن. ئەڵمانیا رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا جەختیکردووەتەوە لەسەر بەردەوام بوون لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرسە پەیوەندیدارەکانى ئاسایش و سەقامگیریی.