گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ راگەیاند

2022.07.21 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ راگەیاند

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئێران ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى بۆرودومانەکەى تورکیا لە زاخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، تۆپباران كردنی شاری زاخۆ له‌ عێراق كه‌ بووه‌ هۆی كوشتن و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئیدانە دەکەن.

 

 هەروەها جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی ئێران له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئێران ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له‌ هیچ هاوكاری و یارمه‌تیه‌ك ناكات.