ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا گۆڕانکاریی لە پڕۆسەى سیاسی روودەدات و پۆستەکانى سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلایی دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح سوبحی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت ''دوو ئەگەر ھەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار کە بریتین لە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، یان بەشداریی دوو کاندیدی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پرسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران لە یەکلاکردنەوە نزیک دەکەنەوە.''
وتیشى ''ھەرسێ پرسی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پێویستییان بە ھەماھەنگی ھەیە، چوارچێوەی ھەماھەنگی پێنج کاندیدی ھەیە بۆ سەرۆک وەزیران و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا کاندیدێک یەکلا بکرێتەوە.''
سەباح سوبحی ڕوونیکردەوە ''ئەمڕۆ تا بەیانی ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن، 24 کاتژمێری داھاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجامی ھەبێت، پێم وایە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا گۆڕانکاری ڕوو بدات.''