کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەگەڵ ئەوەى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى راگەیاند و بەشدارى لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمدا نەکرد، بەڵام دەنگۆى ئەوە هەیە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستاندا پۆستێک بدرێتە ئەو پارتە و بەتایبەت مەولود باوە مراد، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن لە کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم بۆ وەرگرتنى باس کراوە. . . مەولود باوە مراد ، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و وەزیرى پێشووى گواستنەوە و گەیاندن، بە ناس کوردى راگەیاند " له‌و باره‌یه‌وه هیچ نازانم و هه‌واڵه‌كه‌ش به‌ڕاست نازانم و زۆر و كه‌میش له‌و پێشنیاره ئاگادار نیم ." . له‌وه‌ڵامى ئەو پرسیارەى ئه‌گه‌ر پێشنیارێكى له‌و شێوه‌یه بخرێته به‌رده‌میان، مه‌ولود باوهمردا، وتى "هیچ بڕیارێكم له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه". . لێدوانەکەى مەولود باوە مراد لە کاتێکدایە کە چه‌ند میدیایه‌كى هه‌رێمى كوردستان بڵاویان كرده‌وه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پۆستێك له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌داته یه‌كگرتووى ئیسلامى و بۆ ئه‌و پۆستەش مه‌ولود باوهمرادى پێشنیار كردووه. .