گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەمریکا لەبارەى پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەڵوێستی ڕاگەیاند

2022.07.20 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا لەبارەى پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەڵوێستی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا دەستێوەردان ناکات بۆ دیاریکردنی کاندیدی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار "چونکە ئەوە بژاردەیەکی تەواو عێراقییە و دەستێوەدان ناکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی لە دیدارێکی داخراودا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کە پەیامنێری ناس کوردیش ئامادەی بوو (18ی تەموزی 2022) دەڵێت، "ئێمە لە کوردستان کارێکی جیاواز لە بەغدا ناکەین، هەروەها هانی لایەنێک نادەین لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی کۆمار."

 

ڕاشیگەیاند، ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بابەتێکی عێراقیی و ئاڵنگارییەکی ناوخۆییە.

 

 

باسی لەوەشکردووە، "تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو شاهیدی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بووین، هەر حکومەتێک لە رێگەی ئەو بزوتنەوەیە سیاسییەی ئێستا پێکبهێنرێت، هیوادارین خزمەتی گەلی عێراق بکات".

 

دەشڵێت، "چاوەڕێ ناکەین گەلی عێراق بیانەوێت میلیشیاکان کۆنتڕۆڵ بگرنەدەست، چونکە ئەوە دۆخی عێراق تێکدەدات، هەستمان بەوەکردووە شەقامی عێراق دیاردەی چەکداری ڕەتدەکاتەوە."

 

ئالینا ڕاشیگەیاند، "زۆر سەختە وڵاتێک بەردەوام بێت لە پێشکەوتن ئەگەر کەوتەژێر کاریگەری ئەجێندای دەرەکی."

 

جەختیکردەوە کە "ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەمێنێتەوە بۆ سەپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ڕووی ئابوری و سیاسی و ئه‌منییه‌وه‌.