گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکانی چین؟

پزیشکێکی کورد ڕوونیدەکاتەوە: سوڕی مانگانەی پیاوان

2022.07.20 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی کورد ڕوونیدەکاتەوە: سوڕی مانگانەی پیاوان

ناس کورد-

دکتۆر دلێر جیهاد زەنگەنە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی پیاوان دەڵێت، پیاوانیش سوڕی مانگانەیان هەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی بابەتەکە:

 

سوڕی مانگانەی پیاوان.
لەوانەیە ئەو دێرەت پێشتر نەبیستووە، بەلام لە پیاوانیشدا ڕوودەدات.
بریتییە لە کۆمەلە نیشانەیەک کە لە بەشێکی زۆری پیاوان ڕوودەدات کە گرنگترینیان بریتیە لە تێکچوونی باری دەروونی، بێ تاقەتی، زوو هەست کردن بە ماندووبوون، کەم بوونەوەی ئارەزووی سێکسی و کەم بوونەوەی توانای سێکسی.
هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە بریتییە لە تێکچوونی رێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کە ئەمە هۆرمۆنی سەرەکی پیاوە، هاوشێوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە لە ئافرەتان.
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان رێژەکەی بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان 200 تا 800 نانۆگرام لە دیسیلیتێرەکە.
بەیانیان ئەو رێژەیە زیاترە وە ووردە ووردە بە درێژایی ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە تاکو شەو.
کۆمەلە هۆکارێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئەو هۆرمۆنە کە گرنگترینیان:
تێکچوونی شێوازی خواردن
تێکچوونی شێوازی خەو
کەم بوونی جوولە و ئەنجام نەدانی وەرزش.
جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان.
نەخۆشیە درێژخایەنەکان.
هەندێک جۆری دەرمان.
نەخۆشیە دەروونیەکان.
قەلەوی
بە تەمەنداچوون.
هۆکارە نەزانراوەکانی تر.
ئەو حالەتە لە زۆربەی کاتەکاندا لەوانەیە چەند کاتژمێرێک یس چەند رۆژێک بخایەنێت و لەوانەیە زیاتر بێت.
چی بکرێت
دوور کەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان
ئەنجامدانی وەرزش بە ڕێک و پێکی.
خواردنی سروشتی
کەم کردنەوەی کێش.
چارەسەکردنی کێشە دەروونیەکان.
سەردانی کردنی پزیشکی پسپۆڕ ئەگەر پێویستی کرد.