گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تۆڵەکردنەوە’’

ئەدهەم بارزانى لەبارەى کێشەکانى لەگەڵ پارتى رونکردنەوە دەدات

2022.07.19 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەدهەم بارزانى لەبارەى کێشەکانى لەگەڵ پارتى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

ئەدهەم بارزانى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە بوونى کێشە دەکەن لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى پارتى، کە گوایە بەهۆیەوە دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارەگای ئەدهەم بارزانی لەرونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەكێشەكانی ئەم دواییانەی ئەدهەم بارزانی و ھەندێک لە بەرپرسەکانی پارتی ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هەواڵانە لەهەندێك پەیج هەواڵیكی گوماناوی بڵاو كراونەتەوە، کە گوایە كێشەی كەسی و ماڵی هەبووە و بەوهۆیەوە ئەدهەم بارزانی دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە.

 

هەروەها بەتوندی سەرلەبەری  ئەو جۆرە هەواڵانەى رەتکردووەتەوە و جەختدەکاتەوە "ئەو هەوڵانە ناراستن و بۆ مەرامی سیاسییە و دەیانەوێت ئاراستەی رووداوەكان بگۆڕن".

 

پێشتر چەند سەرچاوەیەکى رۆژنامەنوسى باسیان لەوەکردبوو کە کێشەى گەورە لە نێوان ئەدهەم بارزانى و بەرپرسانى باڵاى پارتى دروستبووە و بەهۆیەوە ئەو حزبە رێگەینەداوە ناوبراو لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە هەرێم.