گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری ئاشکرا دەکات

تاوانێکی قێزەون.. پیاوێکی ژنێکی دووگیان بە چەکوش دەکوژێت

2022.07.19 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
تاوانێکی قێزەون.. پیاوێکی ژنێکی دووگیان بە چەکوش دەکوژێت

ناس کورد-

پیاوێک لە ئوردن بە چەکوش لە سەری ژنێکی دووگیانی دا و کوشتی، هەروەها تەرمەکەی لە دوکانێکی شاری زەرقا شاردبوویەوە، بەڵام لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی ئوردن، ڕووداوەکە دوێنێ دووشەممە ڕوویداوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بەوەی ژنەکەی دوای ناکۆکی نێوانیان و دروستبوونی دەمەقەڵە ژنەکەی کوشتووە، ڕوونیشیکردووەتەوە "لەکاتێکدا لەناو دوکانەکەیدا بووە بە ئامێرەکان لێیداوە، ئەمەش بووەتە هۆی مردنی، دواتر تەرمەکەی لەناو دوکانەکەدا شاردووەتەوە و شوێنەکەی بەجێهێشتووە". "

 

بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکە، ژنەکە تەمەن 22 ساڵە و لە مانگی هەشتەمی دووگیانیدا بووە، زیاتر لە 20 جار بە چەکوش لە سنگی دراوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار لە سەری داوە، کە بووەتە هۆی شکانی کەلـلەسەری.

 

دەزگا ئەمنییەکان تەرمی قوربانییەکەیان دەرهێناوە کە لەناو کیسەیەکی زبڵدا پێچراوەتەوە و بەنزین بەسەریدا ڕژێنراوە، و لەناو فرۆشگایەکی کەلوپەلی تەندروستی لە شاری زەرقا شاردراوەتەوە.

 

بە وتەی ئەو کەسانەی لە لێکۆڵینەوەکە نزیکن، بکوژەکە کە لە فرۆشگای کەلوپەلە تەندروستییەکان کاردەکات، ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی لەگەڵ قوربانییەکە هەبووە و ناکۆکی لەنێوانیاندا دروست بووە، بۆیە ئەو کچەی بانگکردووە بۆ دوکانەکەی و کوشتوویەتی، دوای دەستگیرکردن دان بەوەدا دەنێت کە بە چەکوشێکی ئاسن لە سەری داوە.