گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بارزانی نیگەرانە’’

ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

2022.07.19 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆک پارتی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد و تیایدا نیگەرانییەكان لەسەر ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان خرانەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیامد، "ڕۆژی سێشەممە ١٩ـ٧-٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازە تاوتوێ كران." 

 

ئەوەش هاتووە، "هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی شنگال و گوزەرانی ئاوارەكان و پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال خرایە بەر باس و گفتوگۆ." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی، "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكان لەمەڕ ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان خرانەڕوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەپێدان بە دوایین گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكڕۆن، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێم كرایەوە."

 

May be an image of 2 people and people standing