گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کردنی گۆشتی گوێدریژ بە کەباب لە زەڕایەن ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

2022.07.19 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کردنی گۆشتی گوێدریژ بە کەباب لە زەڕایەن ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە ڕەتیدەکاتەوە هیچ خواردنگەیەکی ناحیەکە گۆشتی گوێدرێژی دابێتە خەڵک و دەشڵێت، سکاڵایان لەسەر 40 کەس تۆمارکردووە کە ئەو پڕوپاگەندەیان بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، "ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە چێشتخانەیەک لە سنورەکەمان گۆشتی گوێدرێژی دابێت بە سەردانیکەرانی، دوورە لە ڕاستییەوە، هیچ خواردنگە و چێشتخانەیەک بەو ناوە لە سنورەکەمان نییە کە ناوی بەڕێز بێت و گۆشتی گوێدرێژی فرۆشتبێت." 

 

وتیشی، "لیژنەکانمان بەردەوام بەدواداچوون دەکەن بۆ سەرجەم شوێنەکان و تەنانەت چەندین شوێنمان خەڵات کردووە بەهۆی پاکوخاوێنییان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە سکاڵا لەسەر سەرجەم ئەو پەیج و کەسانە دەکەین کە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاوکردووەتەوە و سکاڵامان لەسەر 40 کەس تۆمارکردووە تاوەکو ئێستا، هەر کەسێکی دیکەش بڵاویبکاتەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین، بۆ ئەوەی ئیتر دیاردەی پڕوپاگەندە کەم ببێتەوە." 

 

بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە باسی لەوەشکرد، "بڵاوکردنەوەی ئەو دەگۆیانە بەهۆی ئەوەیەیە کە خواردنگە و گۆشتفرۆشەکانی زەڕایەن کڕیارێکی زۆریان هەیە."