گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەبێ رێككەوتن هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكەین

2022.07.19 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵڵا: بەبێ رێككەوتن هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكەین

ناس کورد- 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان نابێتە بەشێک لە کێشەی لایەنە سیاسییەکان و دەشڵێت، بەبێ رێككەوتن دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام نادەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شاخەوان عەبدوڵا، جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، "ئامانج لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان بوو دوای پشووی یاسادانان، هەروەها تەواوکردنی لیژنەکانی پەرلەمان و بەرنامەی کاری دانیشتنەکان." 

 

هاوکات سەبارەت بە کێشە سیاسییەکانی عێراق، جیگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، "پەرلەمان نابێتە لایەن لە ناکۆکی و کێشەکان کە بەداخەوە کەسانێک هەن دەیانەوێت تۆپەکە بخەنە ساحەی پەلەمانەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەرلەمان خۆی لە ناکۆکی و ململانێکان دووردەخاتەوە و هیوای خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەخوازێت، هیچ وادەیەکیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری ناکەین و دانیشتن ناکەین تاوەکو ڕێککەوتنێکی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە ئەنجام نەدرێت، چونکە ئەمە ئاڵۆزی و ناکۆکی زیاتری لێدەکەوێتەوە." 

 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کردووە بەردەوام بن لە گفتوگۆ و دانوستان بۆ ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار، بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت بەپێی ڕێکارە یاساییەکان پەیڕەوی ناوخۆ دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و راسپاردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن ڕێکبخات.