گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بارزانی دوو بژاردەی داوەتە بافڵ تاڵەبانی’’

2022.07.19 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بارزانی دوو بژاردەی داوەتە بافڵ تاڵەبانی’’

ناس کورد- 

لە کۆبوونەوەی دوێنێ شاندی پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، فوئاد حسێن دوو بژاردەی بارزانیی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار داوەتە سەرۆکی یەکێتی و جارێکی دیکە بەرهەم ساڵحیان ڕەتکردووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە 19-7-2022، د. فوئاد حسێن، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا، لە بەغداوە گەڕایەوە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە. 

 

بەگوێرەی میدیای پارتی لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە پارتی بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕەتکردووەتەوە و دوو بژاردەی داوەتە یەکێتی. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بژاردەی یەکەمی پارتی ئەوە بووە کە وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت و لە بەرامبەردا پۆستە وزارییەکانی یەکێتی لە بەغدا زیاد بکرێن." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بژاردەی دووەمیش ئەوە بووە کە یەکێتی بەرهەم ساڵح بکشێنێتەوە و هەردوولا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستەکە ڕێکبکەون.