گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە وەزیری داراییەوە بۆ وانەبێژان

2022.07.19 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە وەزیری داراییەوە بۆ وانەبێژان

ناس کورد-

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە و ڕایگەیاند، مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن و هەمیشە ئامادەی هاوکاریکردنیانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم (سێشەممە 19-7-2022) ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن، بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانین کە هاوکار و پشتیوانی سەرجەم توێژی مامۆستایان بین." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باسیان لە گیروگرفتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد به زووترین کات ڕێگا چارەی گونجاو بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لای خۆیەوە وەزیری دارایی و ئابووری دووپاتی کردەوە، "وەکو چۆن لە ڕابڕدوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای کۆڕۆنا بەدەم داواکاریەکانیی مامۆستایانی وانەبێژ چووین، بەهەمان شێوە هەمیشە ئامادەی هاوکارین بۆ چینی مامۆستایان." 

 

May be an image of 5 people, people sitting, people standing and indoor