گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلە بەرزکردنەوە

لیژنەی دارایی هەنگاوی کردەیی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد

2022.07.19 - 00:03
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی هەنگاوی کردەیی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکرد

ناس کورد-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدكات بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە نزیكترین كاتدا وەزیری دارایی و ئابوری بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن، "بۆ ئەو مەبەستەش لە لیژنەی دارایی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكین لەسەر دۆخی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان (18ی تەموزی 2022) بە میدیای حزبەکەی وت، ماوەی شەش ساڵە حكومەتی هەرێم بەنایاسایی و بەبیانووی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە، پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگرتووە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی بەدواداچوونین لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، بۆئەوەی بزانین كە دۆخی دارایی هەرێم لە ئێستادا لە چ ئاستێكدایەو پاشان دەبێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستپێبكاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە نزیكترین كاتدا ئەو ڕاپۆرتەی كە ئامادەی دەكەین تەواودەبێت و دوتر بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتەی كە كردوومانە لە زووترین كاتدا بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان دەكەین، ئەوەش لە پێناو بڕیاردان لەسەر دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و گێڕانەوەی شایستە داراییەكانیان كە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بەبڕیاری حكومەتی هەرێم وەستێنراوە.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی باسكرد، ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەی دەكەن پشت بەو نوسراو یاداشتانە دەبەستێت كە ئەندامانی پەرلەمان داویانەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی و رەوانەی حكومەت كراون، بۆیە لەكاتی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایش بۆ پەرلەمان، یەكێك لەگرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانە كە لەڕووی یاساییەوە فەرمانبەران مافی خۆیانە پلەكانیان بەرزبكرێتەوە، چونكە ئەو بڕیارەی دراوە بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاسایی بووە.