گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

له‌ كۆچۆوه‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستیپێكرد

قائیمقامى شه‌نگال بۆ ناس كورد: 71 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌ سنورى شه‌نگالدا هه‌ن

2019.03.15 - 11:23
قائیمقامى شه‌نگال بۆ ناس كورد: 71 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌ سنورى شه‌نگالدا هه‌ن

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

له‌ گوندى كۆچۆى شه‌نگال، پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستیپێكرد، كه‌ ته‌نها له‌و گونده‌دا 11 گۆڕى بەكۆمه‌ڵ كه‌ خه‌ڵكى یه‌ك تیره‌ن بوونى هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌وته‌ى قائیمقامى شه‌نگال بۆ ناس كورد.

 

مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامى قه‌زاى شه‌نگال به‌ ناس كورد-ى وت: "به ‌به‌شدارى تیمى هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ بەكۆمه‌ڵه‌كانی سەر بە حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینىیەوە بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان له‌ سنورى قه‌زاى شه‌نگال ده‌ستیپێكردووه"‌.

 

مەحما خەلیل وتیشی: "پڕۆسه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ گوندى كۆچۆوە ده‌ستیپێكردووه،‌ كه‌ 11 گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ و ڕوفاتى 532 كه‌سى تێدایه‌، كه‌ هه‌موویان خه‌ڵكى گوندى كۆچۆ و سنوورى شه‌نگالن و خه‌ڵكى تیره‌ی مه‌نتكانن، هەروەها له‌سه‌رجه‌م سنورى شه‌نگال 71 گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ هه‌یه"‌.

 

كۆچۆ یەكێكە لە گوندەكانی سنووری شنگال و 23 کم لە باشووری رۆژئاوای شارەکەوە دوورە، لە 2014دا و لەکاتی هێرشی داعشدا بۆ ناوچەکە، گوندی كۆچۆ لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرا و کۆمەڵکوژی لە گوندەکە ئەنجامدرا.

 

ئەو تیمانه‌ى پێكهێنراون بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان "سه‌رجه‌م ڕوفاتەکان و تاوانەکانی داعش،‌ له‌ زیندەبەچاڵكردن و كۆمه‌ڵكوژى ده‌رهه‌ق به‌ كوردانى ئێزدى تۆمارده‌كات، بۆ سه‌ڵماندنى كه‌یسه‌كه‌ به‌ جینۆساید".

"ڕوفاتى سه‌رجه‌م گۆڕه‌ بەكۆمه‌ڵه‌كان له‌پاش پشكنینى DNA بۆیان و ناسینه‌وه‌یان، ڕاده‌ستى كه‌سوكارییان ده‌كرێنه‌وه" مەحما خەلیل وای وت‌.