ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەو خشتانەی مووچە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە فەرمی نین، دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (دووشەممە 18-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "سەرجەم ئەو لیستانەی مووچە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەند میدیایەک بڵاوکراونەتەوە فەرمی نین و هی مانگی ڕابردوون."
وتیشی، "ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت ئەوا لە هەفتەی داهاتوو دەست بە مووچەی مانگی حەوت دەکرێت."