گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی زیادبوونی پێدانی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

2022.07.18 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی زیادبوونی پێدانی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای خواستی زۆر لەسەر کارەبا بەھۆی گەرماوە ئێستا رۆژانە تا نزیکەی ١٧ کاتژمێر کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکەن و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگەش ١٥٠ مێگاوات کارەبای دیکە زیاد بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان (دووشەممە 18-7-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "سەرەڕای گەرما و خواستێکی زۆر لەسەر کارەبا ھەموو ھەوڵێکی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی زۆرترین کاتژمێرەکانی کارەبا، تا ئێستا رۆژانە ١٧ کاتژمێر کارەبامان داوە و ئێستاش کە دەوامی فەرمانگەکان دەستی پێکردووەتەوە لۆدی زیاترمان لەسەر کارەبا دروست بووە، بەڵام لە ١٥ تا ١٧ کاتژمێر کارەبامان دابینکردووە لەگەڵ کارەبای بەردەوام بۆ ھۆڵەکانی خوێندن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا بەرھەممان ٣ ھەزار و ٥٠٠ مێگاواتە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە نزیکەی ١٥٠ مێگاواتی دیکە زیادبێت و چەند یەکەیەکیش چاکسازیان تێدا دەکرێت، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ بۆ ئەوەی بەرھەم زیاتر بێت و بتوانین کاتژمێری زیاتری کارەباش بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەین".