کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەک لە دادوەرانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر خەرجکراوە کە پەیوەندی بە بەرزکردنەوەی پلە وەزیفیەکانیەوە بووە. . نوسراوەکە لە 27ی حوزەیرانی 2019، ئاڕاستەی گەنجینەی هەرێم کراوە کە بە دوو قۆناغ بڕە پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت. . بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، بڕى پێنج سه‌د و دوو ملیۆن و 864 هەزار و 960 دینار وەک "به پۆلین گۆڕینى و جیاوازى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى دادوه‌ره‌كان بۆ ساڵەکانی (2015، 2016، 2017، 2018) خەرجکراوە." . ئاشکرابوونی نوسراوەکە دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، بەجۆرێک یەکێتی دادوەرانی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ڕەتی کردەوە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ خەرجکرابێت. . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجکردنی هەر پارەیەکی لە کاتی گۆڕینی پلەی وەزیفی بۆ فەرمانبەران ڕاگرتبوو. . له‌وباره‌وه حاكم ئومێد موحسین، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رى هەرێم به‌ناس كوردى وت: "ئه‌وه‌ى كراوه پاره‌ى وه‌رگرتنى موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان نیه، به‌ڵكو پاره‌ى گۆڕینى پۆلینى پله‌یه كه هه‌ر پێنج ساڵ جارێك هه‌موو دادوه‌رێك پله‌كه‌ى ده‌گۆڕیت." . حاكم ئومێد موحسین وتیشی "ئه‌و یه‌ك دوو ساڵه‌ى كۆتایى به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه خه‌رجكردنى ئه‌و بڕە پاره‌یه ڕاگیرابوو، له‌كاتێكدا له‌سیستمى دادوه‌ریدا پۆلینه‌كه ده‌گۆڕیت به‌ڵام ته‌نها بڕە پاره‌كه بۆ ئه‌و ماوه‌یه خه‌رج نه‌كرابوو." . "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه یاسایى تایبه‌تمه‌ندى خۆمان هه‌یه و وه‌كو فه‌رمانبه‌ران پۆلین گۆڕینمان ڕانه‌وه‌ستاوه بۆیه پاره‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى پله گۆڕینه و ته‌حه‌دداش ده‌كه‌م هیچ دادوه‌رێك پاره‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى وه‌رگرتبێت و ئێمه‌ش خۆمان له‌فه‌رمانبه‌رانى وڵاته‌كه‌مان جیاناكه‌ینه‌وه." حاکم ئومێد وای وت. . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه،شوان سابر مسته‌فا چالاكوان و مافپه‌روه‌ر به‌ناس كوردى وت: "كاتى خۆى حكومه‌ت به‌پاساوى قه‌یرانى داراییه‌وه خه‌رجكردنى پاره‌ى پله گۆڕینى دادوهرانیشى ڕاگرتووه، بەڵام ئێستا جێگەی سەرسوڕمانە بێ ڕوونکردنەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ دادوەران خەرجدەکاتەوە." . هەر لەسەر هەمان پرس، یەکیتی دادوەرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هیچ بڕە پارەیەکیان وەک پاشەکەوتی مووچە لە حکومەت وەرنەگرتووە. . نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەو بڕە پارەیە نەکردووە کە وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی داوە.