گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی سەرۆککۆمار

پارتى سێ بژاردە بۆ ئەگەرى رێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

2022.07.17 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى سێ بژاردە بۆ ئەگەرى رێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى پارتى رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ یەکێتى لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار ڕێکنەکەون چەند بژاردەیەکیان هەیە، ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتیش جەختدەکاتەوە پێیان باشە بەیەک کاندید بچنە کێبڕکێوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەکەى پارتى کە ناوى نەهێنراوە (17-7-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "لەگەڵ یەکێتی بەدوو کاندیدەوە ناچینە نێو پەرلەمان، گەر ڕێکنەکەوین، کۆمەڵێک بژاردەمان لەسەردەستە."

 

سەبارەت بە بژاردەکان، بەرپرسەکەی پارتی رونیکردەوە "بژاردە زۆر تاوتوێ کراوە بەڵام هێشتا بڕیاری لێنەدراوە، لەوانە بەشدارینەکردن لە حکومەت، بەشداری نەکردن لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدانی حکومەت، یاخود مامەڵە نەکردن لەگەڵ سەرۆککۆمار و چەندین بژاردەی تریش."

 

گەر پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەون، دەبێت بە دوو کاندیدی جیاوە بچنە نێو پەرلەمانی عێراق و دەنگی پەرلەمانتاران ململانێی نێوانیان یەکلایی بکاتەوە، بەڵام پارتی ڕەتیدەکاتەوە بێ ڕێککەوتنی پێشوەخت بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکات.

 

شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وتى "وەکو یەکێتی لەسەرەتاوە ڕامانگەیاندووە، پێمانباشە بە بەربژێرێک بەشداری بکەین، چونکە خواستی ئێمە لەسەرۆککۆمار و پۆستەکان گەورەترە، دەبێت بەدوای مادەی 140 و ئامادەگی پێشمەرگە، دەبێت بەدوای مافە دەستورییەکانمان و چارەسەری کێشەی نەوت و گازەوە بین."

 

وتیشی"گەر لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوین، ناچارین بەدوو بەربژێرەوە بچنە نێو پەرلەمان، ئەنجامەکەشی بە ڕۆحی وەرزشییەوە وەربگرین.