گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینییەک بۆ گەرماى هاوین و پلەکانى گەرما

2022.07.17 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ گەرماى هاوین و پلەکانى گەرما

ناس کورد-

 

کەشناسێکى عێراقى پێشبینیدەکات پلەکانی گەرما تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بە بەرزى بمێننەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هاوینى ئەمساڵ بەراورد بە هاوینى رابردوو کەمتر گەرم دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

واسق سەلامی کەشناسی دیارى عێراقى (17ی تەمموزی 2022) لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمترین کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان لەسەرە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بای باکوور لە هەموو شارەکان، کە بووەتە هۆى کەمکردنەوەی کاریگەری تیشکی خۆر.”

 

وتیشى "بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سێشەممەی داهاتووەوە لە سەرجەم شارەکان دەست پێدەکات و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، دواتر پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە بۆ ئاستى گشتی خۆیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، لە کاتێکدا بەرزبوونەوەیان لە ناوەڕاست و باشووری فورات بەردەوام دەبێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو". 

 

بەوتەى واسق سەلامی، سەرەڕای ئەوەش، مانگی تەمموزی ئەم هاوینە پلەی گەرمی ئاسایی تۆمار دەكات و پلەکانى گەرما لە هاوینی ساڵی رابردوو و پێشتر كەمتر دەبێت.