گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر هۆکاری کوشتن و سوتاندنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قڕژاڵە ئاشکرا دەکات

2019.08.04 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر هۆکاری کوشتن و سوتاندنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قڕژاڵە ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى دوێنێ شەممە، 3ی تەموزی 2019، تەرمی جەمال باپیر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قڕژاڵە بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و وردەکاری ڕووداوەکەشی خستەڕوو. عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لە ڕێگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تاوانلێکراوەوە لە قەزای سۆران دۆزراونەتەوە، چونکە دوای کوشتن و پاشان سوتاندنی تەرمەکەى بە بەنزین، ئۆتۆمبێلەکەیان بردووەتە قەزای سۆران تاوەکو بیفرۆشن و تاوانەکەى پێ بشارنەوە. . وتیشی، "ڕووداوەکە بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە بووە، کەسێک بە ناوی ممتاز عەبدولقادر لەگەڵ خێزانەکەى پلانی کوشتنی جەمال باپیرییان داناوە، هاوڕێیەکیشیان یارمەتییان داوە." ئاماژەى بەوەشکرد، "یەکەمجار هاوسەری ممتاز جەمال باپیری بانگ کردووەتە ماڵەکەى، دواتر ممتازیش چووەتە ماڵەوە و بە دەمانچە کوشتوییانە، پاشان تەرمەکەیان بردووەتە تووەڕەق و سوتاندوویانە بۆئەوەى نەناسرێتەوە." ڕاشیگەیاند، "هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەبارەى وردەکاری هۆکاری سەرەکی تاوانەکە."